سه‌رۆك كۆمار: به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئوردن ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی عێراقه‌ بۆ كرانه‌وه‌ به‌ رووی ده‌ره‌وه‌دا

2019/02/07


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٧|٢|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن عاتیف ته‌روانه‌ و شاندێكی یاوه‌ری کرد، سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری و پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان گفتوگۆیانكرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن به‌ره‌وپێشچونێكی روون به‌خۆوه‌ دەبینێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاره‌زووی هه‌ردوو وڵات بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌ردوو گه‌لی برا، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئوردن واژۆكراون له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی عێراقه‌ بۆ كرانه‌وه‌ به‌ رووی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌ش پاش تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسی تیرۆر و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا كه‌ سودێكی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ی له ‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئابووری و بازرگانی ده‌بێت.

لای خۆیه‌وه‌‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن‌ ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری عێراق كرد له‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌ركه‌وتنی به ‌سه‌ر گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعشدا و رایگه‌یاند ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌ب و شه‌ره‌فمه‌نده‌كانی جیهانه‌، هاوكات كۆششه‌كانی سه‌رۆك كۆماریشی به‌رز نرخاندا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیانی بۆ ئوردن به‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ قه‌ڵه‌مدا بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌. هه‌ر له‌و دیداره‌دا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات خرانه‌ به‌ر باس.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان