سه‌رۆك كۆمار: خواستمان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی عێراق و فه‌ره‌نسایه‌

2019/02/08

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٨|٢|٢٠١٩ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری فه‌رنسا ‌خاتوو فلۆره‌نس پارلی و شاندی یاوه‌ری کرد.

له‌ دیداره‌كدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه ‌عێراق خوازیاری به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسایه‌ له ‌گشت بواره‌كاندا، هاوكات وتی ده‌كرێت پێكه‌وه‌ رۆڵێكی هاوبه‌ش و كاریگه‌ر ببینین له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ وجیهاندا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی بەوە کرد کە فروانكردنی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كێكه‌ له‌ خواسته‌ گرنگه‌كان كه‌ عێراق كاری بۆ ده‌كات، چونكه‌ عێراق ده‌توانێت ببێته‌ خاڵێكی پێكه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی زۆرێك له ‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌وروپا.
 
هه‌روه‌ها به‌رێزیان رۆڵی كاریگه‌ری فه‌ره‌نسای له ‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ تیرۆر و پشتیوانیكردنی عێراقی له‌ شكست پێهێنانی تیرۆریستانی داعش به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌شداریكردنی فه‌ره‌نسا كرد له ‌پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی و مه‌شق پێکردن به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق.

له‌لای خۆیه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری فه‌رنسا جه‌ختی له ‌پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی خواستی عێراق له ‌سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌رانی كرده‌وه‌ و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی پیشاندا بۆ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق و دابین كردنی پێویستییه‌ سه‌ربازیه‌كان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان