سەرۆک کۆمار: پێویسته‌ میدیا به‌ وتاری نیشتیمانیانە کلتوری لێبوردەیی بره‌و پێبدات

2019/02/10


ئه‌مڕۆ یەکشەممە ١٠|٢|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد له‌ د. عه‌لی خویلدی سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری دەستەی راگەیاندن و گه‌یاندن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌میندارانی ده‌زگاكه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جەختی کردەوە لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئازادی کاری میدیایی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بابەتیانە و پیشەییانە کارەکەیان ئەنجام بده‌ن، هەروەها بەڕێزیان جەختیان کردەوە لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی دیموکراسی و بەهێزکردنی لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین بەپێی کۆمەڵێک پێوەر و پێودانگی بونیاد نەرانە، هاوكات سه‌رۆك كۆمار بە گرنگی زانی کەناڵەکانی راگەیاندن خاوەن وتارێکی نیشتیمانیانەی پیشەییانە بێت بۆ چەسپاندنی کلتوری لێبوردەیی لە نێوان هاووڵاتیانی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئەو راگەیاندنەی کە دەیانه‌وێت توندو تیژی بره‌و پێبده‌ن.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار رۆڵی راگەیاندنی نیشتمانی بەرز نزخاند لە رووبەڕووبوونەوەی ئه‌و بیر و هزره‌ تەکفیریەی کە گروپی تیرۆرستی داعش بڵاویان دەکردەوە، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی هێزە عیراقیه‌کانی به ‌سه‌ر رێكخراوه‌ی تێروریستییه‌كاندا ده‌گواسته‌وە‌.

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان کار و چالاکی دەستەکەیان بۆ سه‌رۆك كۆمار رونکرده‌وه‌ و باسیان لە رۆڵی ده‌زگاكه‌یانکرد لە دامەزراندنی وتارێکی میدیای بەپێی ئەو رێساو یاساییانەی کە کاری دامەزراوەكه‌یان و بنەماکانی رێکخستنی کاری پەیوەندی و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی رێکدەخەن، هەروەها هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریشیان بەرز نرخاند بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیکردنی کاری راگەیاندن و گه‌یاندن.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان