سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند حوسه‌ین نعمه‌ کرد

2019/02/11


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١١|٢|٢٠١٩ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ هونه‌رمه‌ندی عێراقی حوسین نعمه‌.

له‌ دیداره‌كدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی ‌پێویستی گرنگی دان به ‌هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و داهێنه‌رانی عێراقی كرده‌وه‌، هاوكات جه‌ختیشی له ‌داڕشتنی یاسایه‌ك كرده‌وه‌ كه ‌ماف و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات كه ‌له‌گه‌ڵ داهێنان و پایه‌ی و ده‌ستكه‌وته‌كانیاندا بگونجێت.
   
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار مێژووی درێژی هونه‌ری حوسه‌ین نعمه‌ و به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ داهێنه‌ر و پێشه‌نگی ئه‌م وڵاته‌ كه ‌له ‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا خزمه‌تیان به‌ڕه‌وتی هونه‌ری و پێشخستنی گۆرانی عێراقی كردوه‌ به‌رزنرخاند.

له‌لای خۆیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند حوسه‌ین نعمه‌ تابلۆیه‌كی هونه‌ری له ‌به‌رهه‌می خۆی پێشكه‌ش به ‌سه‌رۆك كۆمار كرد وه‌ك رێز و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌رێزیان له‌ كۆمه‌ك و پشتیوانی و به‌هێزكردنی ره‌وتی هونه‌ری و رۆشنبیری له ‌عێراقدا به‌رز نرخاند.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان