سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وە و جه‌ختیان له‌ پێویستی پابه‌ندبوون به ‌ده‌ستوور کردەوە

2019/02/11

سه‌رۆك كۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠١٩/٢/١١ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران د. عادل عه‌بدولمه‌هدی.

له ‌میانی کۆبوونەوەکەدا باس له‌دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كان كرا، هاوكات باس له ‌پێویستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت کرا له‌ پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی هاونیشتمانیان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌ باره‌ی یه‌كخستنی دید و بۆچوونی هێزه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جیاوازییەكان و پاراستنی سه‌روه‌ری و بنه‌ما نه‌گۆره‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و سه‌رخستنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا، ھاوکات به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دووپاتكرایەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان