خانمی یه‌كه‌م په‌ناگه‌ی یه‌كه‌می ژنان له ‌به‌غدا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

2019/02/20


خانمی یه‌كه‌م د.سه‌رباغ ساڵح دووپاتی‌ ‌گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی کردەوە له ‌پێناو بنبڕكردنی توندوتیژی كۆمه‌ڵگه‌ كه ‌رووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه‌.

خانمی یەکەم له ‌میانی سه‌ردانی بۆ یه‌كه‌م په‌ناگه‌ی ژنان له‌به‌غدا، جه‌ختی له ‌پێویستی په‌له‌كردن له ‌په‌سه‌ندكردنی یاسایی بنبڕكردنی توندوتیژی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ دژی ژنان و هاوكاریكردنی حكومه‌ت و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ نه‌هێشتنی تاوان دژ به‌ژنان كرده‌وه‌.

ھاوکات خانمی یه‌كه‌م د. سه‌رباغ ساڵح، به‌شه‌ جیاجیاکانی په‌ناگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌قوربانیانی توندوتیژی خێزانی كه‌وت.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت که‌ ئاماده‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ بوو هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خانمی یه‌كه‌می له ‌پشتیوانیكردنی بڕیاری ستراتیژی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان و كۆششه‌كانی له ‌پێناوی پشتگیری و گوێبیستی ‌گرفت و داواكانیانی به‌رز نرخاند.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان