سه‌رۆك كۆمار لەگەڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا كۆبووە

2019/02/26


سه‌رۆك كۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠١٩/٢/٢٦ له ‌پاریس لەگەڵ ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا جیرارد لارشیه‌ کۆبووە.

له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح‌ باسی له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد، هاوكات خواستی عێراقی بۆ ‌فراوانكردنی هاریكاری له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ڕاگه‌یاند، به‌تایبه‌ت له‌بواری هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه‌کانی یاسادانان و  حکومیدا.

ھاوکات سەرۆک کۆمار ویستی خۆی نیشاندا که‌ فەرەنسا دەوری بەرچاوی ھەبێت لە وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌كانی ووزه‌ و نه‌وت و پیشه‌سازیدا كه‌ خۆشگوزه‌رانی و هه‌لی كار بۆ گه‌نجان فه‌راهه‌م بكات.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا دووپاتی کردەوە کە وڵاته‌كه‌ی  ھاریکار دەبێت بۆ عێراق له ‌گێرانه‌وه‌ی ژیان بۆ ناوچه‌ زیان لێكه‌وته‌وه‌كان و كۆمه‌ككردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره‌كانیان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان