پاش سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ میسر و فه‌ره‌نسا... سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا

2019/02/26


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئەم شەو سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٢/٢٦ پاش سه‌ردانێكی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆماری میسر و فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانی سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌یدا، ووتاری عێراقی له‌ كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی - ئه‌وروپی له ‌شه‌رم شێخ پێشكه‌شكرد كه‌ زیاتر لە(٥٠) سه‌رۆكی وڵات و پادشا ئاماده‌ی بوون.

هه‌ر له‌میانی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار ژماره‌یه‌ك دیدار چاوپێكه‌وتنی دووقۆڵی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شانده‌ به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌کەدا‌. 

هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ فه‌ره‌نسا ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٢/٢٥ له‌ كۆشكی ئیلیزێ لەگەڵ سه‌رۆك ئه‌مانۆیل ماكرۆن كۆبووە و باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌ره‌وه‌پێش بردنیان كرد، هه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا کۆبووە و سه‌ردانی باره‌گای ڕێكخراوی یونسكۆی كرد له ‌پاریس. 

شایانی باسه‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح یه‌كه‌م سه‌رۆكی عێراقه‌ كه ‌سه‌ردانی یونسكۆ ده‌كات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان