سەرۆك كۆمار پتەوكردنی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و كوەیتی دووپاتكردەوە

2019/02/28

سەرۆك كۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٢/٢٨ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی كوەیت و شاندێکی یاوەری.

لە دەسپێكی دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ئاماژەی كرد بەو پەیوەندییە مێژوویی و دێرینەی كە كوەیت و عێراق بەیەكەوە دەبەستێت و تەئكیدی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کردەوە ، بە جۆرێک ئەو پەیوەندییانە لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت ، هەروەها پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی بەردەوامی دامەزراوە تەشریعیەکانی نێوان هەردوو وڵات دوپات کرایەوە.

سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لە رۆڵی كوەیت كرد لەو پشتگیری و پشتیوانییەی لە زۆربەی لایەنە جیاوازەكان پێشكەش بە عێراقی کردوە بە تایبەت ئەو یارمەتیانەی پێشكەشی كردوە لە گێڕانەوەی لێقەوماو و پەنابەران و دابینكردنی پێداویستی بۆیان.

هەر لەو دیدارەدا چەندین بابەتی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و تەئكیدیش كرایەوە لەسەر هەوڵەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هەماهەنگی هاوبەش لە زۆربەی بوارەكاندا.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی كوەیت سڵاو و ڕێزی میری کوەیتی گەیاندە سەرۆک بەرھەم ساڵح، ھاوکات سوربوونی هەڵوێستی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن و وەستانی شان بە شانی عێراق لە زۆربەی بوارەكان دووپاتكردوە، بە بەیاخیشەوە باسی لەو سەركەوتنانە كرد كە گەلی عێراق بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعش بەدەستی هێناوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان