سەرۆک کۆمار: دووپاتی پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقوڵییەکانی عێراقی لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە

2019/03/05


سەرۆک بەرھەم ساڵح سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٣/٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خاتوو دینیس ناتالی و شاندی یاوەری .

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق خوازیاری بەھێزکردن و پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەکانێتی لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگشت بوارەکاندا بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات. 

سەرۆک کۆمار پشتیوانی ولایەتە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر و ھاریکاری و بەشداریکردن لە دۆسێی گێڕانەوەی ئاوارەکان و دووبارە ئاوەدانکرنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان بەرز نرخاند.

لای خۆیەوەی خاتوو ناتالی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق دووپات کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە وەکرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەشدارییەکی کارا دەکات لە پشتیوانیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە چوارچێوەی بەرنامەیەک کە پێشتر بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان