سەرۆک کۆمار چاوی بە ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی عێراق کەوت

2019/03/05


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٣/٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی عێراق.

سەرۆک کۆمار تەئکیدی لە پێویستی ڕاپەڕاندنی کاروباری باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی عێراق بە باشترین شێوە کردەوە ،تا وێنەیەکی پڕشنگداری عێراق لەکارەکانیاندا ڕەنگ بداتەوە لە وڵاتانی جیھان ، ئەوەشی دووپاتی کردەوە کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق بریتییە لە گرنگیدان بە سیاسەتی نەگۆڕی نیشتمانی و پێویستە دەستپێکی کاری باڵیۆزیانی نوێی لە پێناو سەرخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بێت.

هەر لە میانی دیدارەکەدا بەڕێزیان ڕایگەیاند کە گرنگی زیاتر بە ھاووڵاتیانی عێراق لە دەرەوەی وڵات بدرێت، ھاوکات ھەوڵی تەواو بخەنەگەڕ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکانیان بەپێی توانا.

لەکۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح ،ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکە نوێیەکەیاندا و پشتگیری خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

لەلای خۆیانەوە باڵێۆزانی نوێی عێراق دووپاتی خستنەگەڕی گشت تواناکانیان کردەوە، تا ببێتە ھۆکاری بەرزکردنی ناوی عێراق لە ناوەندە نێو دەوڵەتییەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان