خانمی یەكەم پێشوازی دەكات لە نوێنەری رێكخراوی فاو لە عێراق

2019/03/13

ئەمرۆ ٢٠١٩/٣/١٣ د. سەرباخ ساڵح خانمی یەكەمی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا چاویكەوت بە د. فازڵ زوعەیبی نوێنەری رێكخراوی فاو لە عێراق.

لە دیدارێكدا خانمی یەكەم گرنگی كەرتی كشتوكاڵی لە پەرەپێدانی ئابووری وڵات دووپاتكردەوە، ھاوکات تەئكیدی كردەوە لە سەر پێویستی دەستەبەركردنی سەرچاوەی ئاو بۆ كشتوكاڵ بەو پێیەی یەكێكە لە گرنگترین ئەو كەرتانەی كە بەشێوەیەكی فراوان بەشداری دەكات لە سەقامگیری كۆمەڵ و خستنە گەڕی ھەلی كار و زامنكردنی خۆراك.

لای خۆیەوە د. زوبەعی باسێكی لە بارەی رێكخراوەكە و رۆڵی لە پشتیوانیکردنی پروژەکانی كشتوكاڵ و بوارە جیاجیاكانی خستەروو، ھەروەھا ئامادەیی رێكخراوی فاوی دووپاتكردەوە بۆ كاری زیاتر تا وەکو باشترین كار پێشكەش بكات لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ لە عێراقدا. 

هەر لەو دیدارەدا ئەو ئاستەنگانە خرایە روو كە كشتوكاڵ و سامانی ئاوی لە وڵات روبەڕووی دەبێتەوە.


Precedency

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان