خانمی یەكەم پێشوازی دەكات لە نوێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق

2019/03/13


رۆژی سێ شەممە ٢٠١٩/٣/١٢ د. سەرباخ ساڵح خانمی یەكەمی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا چاویكەوت بە ئەریك ستراتنغ نوێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق و نوێنەری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان (unfpa).

لەو دیدارەدا تەئكیدكرایەوە لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی حكومەتی هۆڵەندی لە جێبەجێكردنی پلانەكانی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە بوارەكانی كشتوكاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو و بەشداریكردن لە گەشەپێدانی مافەكانی مرۆڤ بەتایبەت لە بوارەكانی پشتگیریكردنی ژن.


Precedency

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان