به‌یاننامه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌

2019/03/20

  
هاووڵاتیانی کوردستان

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌رۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم له‌ یه‌ک به‌یه‌کتان ئه‌‌که‌م و خوازیارم له‌ که‌شێکی خۆشی به‌هاری و له‌ سایه‌ی ئارامیدا نه‌ورۆز و سه‌یران و خۆشیه‌کانتان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

نه‌ورۆز هه‌ڵگری واتایه‌کی گه‌وره‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و ناعه‌داله‌تییه‌، قوڵایه‌کی هاوبه‌شی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ پێناو ئازادی ئینسان و هێنانه‌ کایه‌ی ژیانێکی شایسته‌دا، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ پاڵ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌دا‌، هه‌وڵ بده‌ین ماناو به‌هاکانیشی تێکه‌ڵ به‌ ژیانی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌.

 بە هیواین خۆشگوزه‌رانی و ژیانێکی شایسته‌ بۆ ئێوه‌ و هەموو هاووڵاتیانی عێراق ببێته‌ بناغه‌ی کارکردن و بتوانین لانی که‌می ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌ورۆز له‌ خۆشبه‌ختی و عه‌داله‌ت و ده‌رفه‌تی ژیانی یه‌کسان به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین.
هیوادارم ئه‌م یاده‌ وامان لێبکات ئاشته‌وایی و به‌رژه‌وه‌ندی و چاکه‌ی گشتی بخه‌ینه‌ شوێنی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی، لێبوردن و ماف و داخوازی خه‌ڵک بکه‌ینه‌ بنه‌مای کارو گوفتارمان.
 دووباره‌ نه‌ورۆزتان پیرۆز

         به‌رهه‌م ساڵح
   سه‌رۆک کۆماری عێراق
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان