سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئەرمینیا پێ گەیشت

2019/03/22


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی ٢٢|٣|٢٠١٩ بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری ئەرمینیا ئەرمین سارکسیان بەبۆنەی کارەساتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە روباری دیجلە پێ گەیشت.

ئەمەش دەقەکەیە:

"جەنابی سەرۆک کۆماری عێراق
بەرێز  د . بەرھەم ساڵح

بەو پەڕی دڵگرانیەوە ھەواڵی ئەو کارەساتەی کە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی عێراقی لە شاری موسڵ لە ٢١ی ئازاردا و لەم ساتەوەختە ناخۆشەدا، پرسە و سەرەخۆشیمان لە بەڕێزتان و کەسوکاری قوربانیان دەکەین، ھیوای سەبووریش بۆ ھەمووان دەخوازین.
  
جەنابی سەرۆک رێزمان قبوڵ بفەرموون

ئەرمین سارکسیان
سەرۆک کۆماری ئەرمینیا "
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان