سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی تورکیاوە پێ گەیشت

2019/03/23


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە٢٣|٣|٢٠١٩ بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە سەرۆک كۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان پی گه‌یشت بەبۆنەی کارەساتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاووڵاتیانی شاری موسڵ لە روباری دیجلە.

ئەمەش دەقەکەیە:

" جەنابی د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە ٢١ ی ئازار لە روباری دیجلەی شاری موسڵ مان پێ گەیشت، کە دەیان ھاووڵاتی بوونە قوربانی.

لە پەروەردگار داواکارم کە قوربانیان بەر بەزەیی خۆی بخات و سەبووری کەسوکاریشیان بداتەوە و شفای خێرای بریندارانیش بدات، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئارسته‌ی بەڕێزتان و گەلی عێراقیش ده‌كه‌ین بەبۆنەی ئەم کارەساتەوە.

ھیوای تەندروستی بۆ بەرێزتان دەخوازم و بۆ گەلی عێراقیش خۆشگوزەرانی.

رەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆک کۆماری تورکیا"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان