سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینه‌وه‌ پێ گه‌یشت

2019/03/24

 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤|٣|٢٠١٩ سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح به‌بۆنه‌ی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ رووباری دیجله‌‌ی شاری موسڵ، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له‌ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینه‌وه‌ پێگه‌یشت.

ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:

جه‌نابی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح خوا بتپارێزێت
سه‌رۆك كۆماری عێراق

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت

به‌ ناوی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و گه‌له‌كه‌ی و به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌ و كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌لی عێراقی برامان ده‌كه‌ین و له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هاوخه‌متانین بۆ ئه‌و رووداوه‌ ناخۆشه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان‌  عێراقی له‌ رووباری دیجله كه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی گیان له ‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیانی بێتاوان له‌ منداڵ و ژنان و رۆڵه‌كانی گه‌لی برامان. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین قوربانیان بخاته‌ به‌هه‌شت و برینداره‌كانیش به‌ زووترین كات چاك بكاته‌وه‌ و گه‌لی عێراق بپارێزێت، به‌ خۆشی و ئاشتی بگات و له‌ هه‌مان كاتیشدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و گه‌له‌كه‌ی له‌م رووداوه‌ گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵتانن.

بفه‌رموون به‌ قبوڵكردنی هاوخه‌می و هاوسۆزی برایانه‌مان.
محمود عباس
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان