سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له‌ شای مه‌غریبه‌وه‌ پێ گه‌یشت

2019/03/25


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح به‌بۆنه‌ی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ بروسكه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له‌ شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌مه‌وه‌ پێگه‌یشت.


ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌قی بروسكه‌‌كه‌یه‌:

له‌ محه‌مه‌دی شه‌شه‌می شای شانشینی مه‌غریبه‌وه‌
بۆ جه‌نابی د. به‌رهه‌م ساڵح

جه‌نابی سه‌رۆك
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت.

به‌ دڵته‌نگییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كاره‌ساتی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گه‌شتیاریمان له‌ رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ پێ گه‌یشت كه‌ چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

ئێمه‌ له‌و بۆنه‌ غه‌مناكه‌دا هاوسۆزیی خۆمان له‌ رێگه‌ی ئێوه‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری قوربانیان گه‌لی عێراقی برا ده‌رده‌بڕین و له‌ ناخی دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین ره‌حمی خۆی به‌سه‌ر قوربانیاندا ببارێنێت و سه‌بووری به‌ كه‌سوكاریان بدات، ئێمه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌متانین.

‌محه‌‌مه‌دی شه‌شه‌م
پاشای مه‌غریب
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان