سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له‌ میر حه‌سه‌ن‌ بن ته‌لاله‌وه‌ پێ گه‌یشت

2019/03/25


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ٢٥|٣|٢٠١٩ سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له‌ میر حه‌سه‌ن بن ته‌لاله‌وه‌ پێ گه‌یشت به‌بۆنه‌ی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ.


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بروسكه‌‌كه‌یه‌:

برامان سه‌رۆك د. به‌رهه‌م ساڵح خوای گه‌وره‌ بتپارێزێت
سه‌رۆك كۆماری عێراق
سڵاوی رێز و خۆشه‌ویستی

له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ به‌و په‌ڕی دڵته‌نگییه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م به‌هۆی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ رووباری دیجله‌، ئێش و ئازاری كه‌سوكاری قوربانیان و هاوڕێكانیان كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا شتێكه‌ له‌ توانای وه‌سفكردندا نییه‌، ئه‌وه‌ چ كاره‌ساتێكی سه‌ختی مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ پشوو درێژی و باوه‌ڕی مرۆڤه‌كان به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ر تاقی ده‌كاته‌وه‌.

له‌م ساته‌وه‌خته‌ ناخۆشه‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و گه‌لی عێراقی برا ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ ره‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌ر قوربانییه‌كاندا ببارێنێت و بیانخاته‌ به‌هه‌شتی پان و به‌رینیه‌وه‌ و سه‌بووری ئێمه‌ و هه‌موو لایه‌كمان بدات. 
وإنا لله وإنا لله راجعون.

خوا بتانپارێزیت و سه‌لامه‌تتان بكات
براتان حه‌سه‌ن بن ته‌لال
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان