سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كى ماته‌مینی له‌ سوڵتانى عومان پێ گه‌یشت

2019/03/26


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٣/٢٦ بروسكه‌یه‌كى ماته‌مى له‌ قابوس كوڕى سه‌عید سوڵتانى عومان پێ گه‌شت بەبۆنەی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە رووبارى دیجله‌ له‌ موسڵ.

ئه‌مه‌ش ده‌قى بروسكه‌كه‌یه‌:

 سه‌رۆك كۆمارى عێراق 

به‌ خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵى ژێرئاوکەوتنی بەلەمی رووبارى دیجله‌مان پێ گه‌یشت كه‌ ده‌یان قوربانى لێكه‌وته‌وه‌، خه‌م و په‌ژاره‌ى قوڵى خۆم ده‌گه‌یه‌نم به‌ به‌ڕێزتان و گه‌لى عێراقى برا و كه‌سوكارى قوربانییه‌كان، داواكارین له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن قوربانییه‌كان به‌ر ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خۆى بخات و له‌ به‌هه‌شتى به‌رین جێیان بكاته‌وه‌، ئارامى و سەبووریش به‌ كه‌سوكاریان ببه‌خشێت، هیواى هه‌رچى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

قابوس كوڕى سه‌عید
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان