سەرۆک کۆمار: پێویسته‌ گرفتەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان چاره‌سه‌ر بکرێن

2019/04/09

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٩|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە سەرۆکایەتی مەعەن ھیتاوی و جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌  گرفتەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان چاره‌سه‌ر بکرێن و گۆڕانکاریش له‌ سیستمی هه‌ڵبژادندا بکرێت.
.

له‌ دیداره‌كدا سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتی كرده‌وه‌ که‌ ئەو گرفتانەی لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوودا روویاندا چاره‌سه‌ر بکرێن ، هاوكات جەختیکردەو لە گرنگی گۆرانكاری له‌ شێوازی سیسته‌می ھەڵبژاردنەکان و ئەو کارمەندانەی کە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن، لە ھەمان کاتدا کار بکرێ بۆ گێڕانەوەی متمانەی ھاووڵاتیان بە پرۆسەی ھەڵبژاردن.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە رۆڵ و کاری کۆمسیۆنی لە بەھێزکردنی پرۆسەی دیموکراسیدا  کرد و جەختی له‌ پێویستی ھاریکاری و ھەماھەنگی لە نێوان ھەموو لایه‌ك بۆ زامنکردنی پاک و بێگه‌ردی و شەفافیەت لە ھەڵبژاردنەکاندا کردەوە.

هه‌ر له‌ دیداره‌كدا سەرۆک کۆمار لەگەڵ شاندی کۆمسیۆن تاوتوێی ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کرد، و ئاماژەشی بەوەدا کە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دەزگایەکی گرنگە و دەبێت پارێزگاری لە سەربەخۆیی خۆی بکات لە رووی یاساییەوە بەپێ دەستوور.

لەلای خۆیانەوە شاندی کۆمسیۆن باسیان لە ئامادەکارییەکان و تەواوکردنی رێوشوێنی ھونەری بۆ جێبەجێکردنی ئه‌ركه‌كانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو کرد، ھاوکات ئاماژەیان بەوە کرد کە چاوەڕێی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن بۆ بەیاسایی کردنی تەواوی پرۆسەکە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان