سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان

2019/04/09


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٩|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، چاوی کەوت بە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان مەحمود حاجی ساڵح و شاندی یاوەری.

له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆک بەرھەم ساڵح قوربانی و تێکۆشانی گه‌لی كوردستانی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی له‌ بەرنگاربوونەوەی دژی ستەمی رۆژانی دیکتاتۆری لە پێناوی رزگاری و دیموکراسی و بەرگری و بە شداری لە جەنگی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا به‌رزنرخاند.

هه‌ر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، رۆڵی مرۆیی و نیشتمانی کە وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان پێ ھەڵساوە بەرزنرخاند، بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و جینۆساید و زیندانیە سیاسییەکان و کۆمەکردنی خانەوادەکانیان.

لەلای خۆیەوە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان باسی لە ئەمانجەکانی وەزارەته‌كه‌ی و کارکردن بۆ بەرزکردنەوی ئاستی خزمەت بەخانەوادەی شەھیدان و قوربانیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیانی کرد، ھاوکات پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆماری لە داخوازییەکانی خانەوادەی شەھیدان بەرزنرخاند.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان