سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی وەقفی سونی

2019/04/10


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، چاوی کەوت بە سەرۆکی وەقفی سونی عەبدول لەتیف ھمەیم. 

له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆک کۆمار دووپاتی گرنگی وتاری زانایانی ئاینی میانڕەوی كرده‌وه‌ لە پێناو بەھێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکریزی له‌ نێوان رۆڵەکانی گەلی عێراقدا.

هه‌ر لەمیانی دیدارەکەدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی لە پێویستی بەشداری کاریگەری زانایانی ئاینی لە بەرنگاربوونەوەی دیاردە نەرێنیەکانی کۆمەڵگه‌ و دژایەتیکردنی توندڕەوی و گەندەڵی لە پێناو چەسپاندنی بنەماکانی ئاینی ئیسلامیدا كرده‌وه‌، ھاوکات رۆڵی زانایانی ئاینی لە بەرگریکردن لە یەکریزی نیشتمانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان گشت پێکھاتەکانی گەلی عێراقی بەرز نرخاند.
   
لەلای خۆیەوە سەرۆکی وەقفی سونی رۆڵی سەرۆک کۆماری لە بەھێزکردنی یەکریزی نیشتمانی و نزیککردنەوەی دید و بۆچونە جیاوازەکانی ھەمووانی بەرزنرخاند، کە دەبێتە مایەی ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە وڵاتدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان