ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا... سەرۆک کۆمار سەردانی یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی سەماوەی کرد

2019/04/14

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممه‌ ١٤|٤|٢٠١٩ به‌مه‌به‌ستی سەردانکردنی یەکێک لەگۆڕە بەکۆمەڵەکانی قوربانیانی ئه‌نفال لە بیابانی سەماوە، کە بەم دواییە دۆزراوەتەوە و روفاتی دەیان قوربانی رۆلەکانی گەلەکەمانی لە خۆ گرتووە سه‌ردانی پارێزگای سه‌ماوه‌ی كرد.

سەردانەکەی سەرۆک بەرھەم ساڵح ھاوکاته‌ لەگەڵ ساڵیادی تاوانی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوان و نوێنەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خاتوو جینین ھینیس بلاسخارت و پارێزگاری سەماوە ئەحمەد مەنفی یاوەرییان کرد و سورەتی فاتیحەی لە سەر گیانی شەھیدان خوێندەوە.

له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رۆك كۆمار دووپاتی کردەوە " ئەم تاوانه‌ بەتاوانی جینۆسایدی گەلی کورد دەژمێردرێت و، دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵەیش بەڵگەیەکی دیکەی  تاوانەکانی رژێمی دیکتاتۆریە " ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی سەدام گەلی کوردی جینۆسایدکرد تەنھا لەبەر کورد بونیان نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە بە مەترسی دەزانین لەسەر رژێمەکەی، ھاوکات ئازار و ستەمیشی لە ھاونیشتمانیانی ناوەڕاست و خۆاروی عێراقیشی کرد، چونکە داوای ژیانێکی ئازادیان دەکرد.

سەرۆک کۆمار روونیکردەوە کەسوکاری قوربانیان لە چەمچەماڵ و بارزان و مەحاویل و ئەھوار یەک حاڵەت بوون لە رەتکردنەوەی ستەمكاری و دیكتایۆری، دووپاتیشی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی ستەملێکراوان دەبێت ببێتە دووپاتکردنەوەی پاراستنی بنەما نەگۆڕە نیشتمانیەکان و دووبارە نەبوونەوەی ستەمکاری رۆژانی سەدام، لە ھەمان کاتدا رێزگرتن لە کەسوکاری قوربانیان بەوە دەکرێت کە دژایەتی گەندەڵی و دیاردە ناباوەکان بکەین، ئەوەش بەڵینمان دەبێت بۆ گشت هاووڵاتیانی عیراق بە کورد و عەرەب و تورکمان و کریستیان و ئێزدی و گشت پێکھاتەکانی دیکە، کە دەبێت یەک دەست بین لە پێناوی سەرکەوتن بەسەر ئەو تاوانانەی کە رژێمی سەدام و ئەنجامی داون.
 
ھەروەھا سه‌رۆك به‌رهه‌م گوتی " لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، دەبێت دووپاتی بکەینەوە کە پاشخانی ھزری بەعسی و دیدوبۆچوونی سەدامی لە تاوانەکانی داعشدا، بەڵگەیەکی ئاشکران لەسەر ئەوەی کە ئێمە پارێزراو نین لە تیرۆر ، بۆیه‌ پێویسته‌ وانە لەو کارەساتانە وەربگرن و جەختیشی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی ستەمکار بەردەوام نابێت.
    
ھەر لە بۆنەکەدا، نوێنەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و پارێزگاری سەماوە، وتاریان پێشکەش کرد و تاوانە قیزەونەکانی رژێمی پێشویان مەحکوم کرد کە رژێمی دیکتاتۆری سەدامی لە ناوچوو لە دژی گەلی کورد ئەنجامی داون، ھاوکات داویان کرد کە ڕێز لەسوکاری قوربانیان بگیرێت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت.

 


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان