سەرۆک کۆمار لە پارێزگای سەماوە، داکۆکی دەکەین لە بەدەست ھێنانی گشت مافەکانتان

2019/04/14

لە میانی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بۆ پارێزگای سەماوە ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤|٤|٢٠١٩ چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی پارێزگا و پارێزگاری شارەکە ئەحمەد مەنفی جۆدە کەوت.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی لەوە کردەوە کە عێراق دووچاری ستەمێکی گەورەی دەیان ساڵە ھاتووە، ھەر لە سەردەمی رژێمی پێشوو تا سەرھەڵدانی تیرۆریستانی داعش لە بەر ئەوە پێویستمان بەیەکریزی ھەیە لە پێناوی بونیادنانەوەی وڵاتەکەمان تا سارێژ كردنی برینه‌كانی رابردوو و دەربازببین تا وه‌كو   ژیانێکی باشتر بەدەست بھێنین کە شایستەی گەلەکەمان بێت.

سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوە کرد کە یادەوەریەکی زۆری لەگەڵ خەڵکی بەڕێزی سەماوەدا ھەیە و ھەردەم دەبێتە پشتیوانیان، ھاوکات باسی ئەوەی کرد کە سەماوە بەوە ناسراوە کە پەیوەندییەکی بەھێزی کۆمەڵایەتیان ھەیە، ھەروەھا دووچاری ستەم و زۆرداریەکی گەورەی رژێمی پێشوو ھاتوون، کە ھێشتا ئاسەوارەکانی بەدی دەکرێت، داواشی کرد لە بەرپرسانی شارەکە بۆ خستنەگەری گشت ھەوڵەکانیان بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان و سەقامگیری  پارێزگاکە و ھەوڵدانیش بۆ راکێشانی وەبەرھێنەران و سەرمایەگوزاران، بەمەبەستی کاراکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و سێکتەرەکانی دیکە و فەراهه‌م کردنی گەشتوگوزار و گرنگی دان بە سروشت و ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی کە سەماوەی پێ ناسراوە.
      
ھەر لەدیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم ساڵح گوێبیستی روونکردنەوەیەکی تێرو تەسەل بوو کە بەرپرسانی شارەکە خستییانە ڕوو ، لە گرفت و ئاستەنگەکانی کە رێگرن لە بەردەم گەشەسەندنی شارەکە، ھاوکات باسیان لەگرنگترین دەستکەوتەکان کرد کە لەبوارە جیاجیاکاندا بەدەست ھاتوون.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان