که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال له‌ کۆشکی سه‌لام (ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانویست تۆ کردت)

2019/04/14

ئه‌مڕۆ ١٤|٤|٢٠١٩ له‌ یادی کاره‌ساتباری ئه‌نفالدا ژماره‌یه‌ک که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیان لێکرا، وێرای به‌رزراگرتنی ئه‌و یاده‌ کاره‌ساتباره‌، باس له‌ چۆنیه‌تی خزمه‌تکردنی زیاتری قوربانیانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال کرا.

که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال که‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار سه‌ردانی ئه‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌یان کرد له‌ بیابانی سه‌ماوه‌ دۆزرایه‌وه‌، له‌ کۆشکی کۆماری له‌ به‌غدا رایانگه‌یاند که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح هه‌میشه‌ خه‌مخۆری ئه‌وان بووه ‌و له ‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداری گرفت و داخوازیه‌کانیان بووه‌، هاوکات باسیان له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش کرد که‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کانی کارکردنی خۆیدا بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفالی ده‌سته‌به‌ری کردوه‌.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا ئاماده‌بووان رایانگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانویست و چاوڕێمان ده‌کرد تۆ بۆ ئێمه‌ کردت و وه‌ستانمان هاوشانی سه‌رۆک کۆمار له‌ بیابانی سه‌ماوه‌ مانایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه ‌و هیواخوازین ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌کی تازه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ قوربانیانی ده‌ستی رژێمی به‌عسی له ‌ناوچوو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان