سه‌رۆك كۆمار: موسڵ شایستەی گرنگی پێدانی زیاتره‌

2019/04/15


سەرۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ١٥|٤|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە د. موزاحم خەیات له‌ تۆڕی قەیرانەكانی موسڵ.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی كردەوە كه‌ دانیشتوانی شاری موسڵ شایستەی هەموو جۆرە پشتیوانی و گرنگی پێدانێكن بەتایبەت دوای ئەو ئازار و نەهامەتیەی لەسەر دەستی داعشی تیرۆریستی روبەرووی بوونەوه‌.

سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردەوە لە پێویستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان لە شاری موسڵ و زاڵبون بەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی كە كاریگەری راستەوخۆی كردووه‌تە سەر دۆخی ئابووری و گوزەرانی دانیشتوانی شارەكە.

هاوكات سەرۆك كۆمار گوێی گرت لە پلان و بەرنامەی تۆڕی قەیران بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردن و پتەوكردنی دۆخی ئەمنی و جێ بەجێكردنی داواكارییە رەواكانی دانیشتوانی شارەكە.

لەلای خۆیەوە د. موزاحم خەیات بە بایەخەوە باسی لە پشتیوانی و گرنگی دانی سەرۆك كۆمار كرد بۆ شاری موسڵ و رێنمای و گرنگیدانی بەردەوامی ئاراستەی شارەكەی دەكات بەمەبەستی كە مكردنەوەی ئاستەنگ و كێشەكان كە ببێتە مایەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی شارەكە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان