سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ شاندێكی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان

2019/04/15


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ١٥|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت به‌ سه‌عد خالید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان و شاندی یاوەری، سەبارەت بە‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.

لە میانی دیدارەکەدا باس له‌و هه‌وڵانه‌ کرا کە له ‌پێناو لێكتێگه‌یشتنی لایەنە سیاسییەکان له‌ ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتن له ‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسەی سیاسی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان