سەرۆک کۆمار داوای له‌ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی توركیا كرد‌ به‌شدار بن له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق

2019/04/25


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاویكه‌وت بە باڵیۆزی تورکیا و ژماره‌یه‌ك له‌ بەڵیندەرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی مدحەت یەنی گۆن‌.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح،  باسی  لە بەھێزی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد  لە گشت بوره‌كاندا، هاوكات جه‌ختی لە پێویستی پەرەپێدانی ھاریکاری هاوبه‌شی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.‌ 

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق وڵاتێکی بەسودە بۆ وەبەرھێنان و ، لە هەمان کاتدا داوای له‌ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی توركیا كرد‌ به‌شدار بن له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ده‌سته‌به‌ركرنی هه‌لی كار. 

لەلای خۆیەوە، باڵێۆزی تورکیا ئامادەیی کۆمپانیاکانی تورکیای  نیشاندا ، بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی  وەبەرهێنان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان