ڕوونکردنەوە

2019/04/26


بەرچاو روونییەک بۆ چەند کەناڵێکی میدیایی

بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراق، یەکەم دەستپێشخەری کردوە بۆ دیوانی چاودێری دارایی کە مانگانە چاودێری خەرجیەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بکەن، ئەمەش وەک بنەمای چەسپاندنی شەفافیەت و چاولێکردنی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت.

سەبارەت بە دەنگۆی تەرخانکردنی هەر مەبلەغێک بۆ فێستیڤاڵی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی سەرتاپا درۆیە و ناڕاستە، پێوستبوو هەر کەس و کەناڵێک وەک هەواڵ مامەڵەی لەگەڵ ئەو بابەتە کردووە، وەک ئەرکی یاسایی بەدواداچونی بۆ ئەو ناڕاستیە بکردایە.

بەڕێز د بەرهەم ساڵح میوانداری فێستیڤاڵی ئێڵ بەگی جاف کراوەو وەک سەیرانە بەهار لەگەڵ خەڵک و هاوڵاتیان بەشداریکردووە کە زۆرینەیان کەسوکاری شەهیدو خەڵکی تێکۆشەرن و کەسایەتی کۆمەڵایەتی بەڕێز و دیارن. 

نووسینگەی رۆژنامەوانی  سەرۆک کۆماری عیراق
 ۲٠۱۹/٤/۲٦
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان