له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی "یۆنسکۆ" سه‌رۆك كۆمار داوای كرد ئاسەوارەکانی بابل لە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانی جیھاندا تۆمار بكرێت

2019/04/30


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یۆنسکۆ) خاتووە ئودری ئەزولای، رێكکەوتن لە بارەی كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ داوای عێراق لە سەر دۆسێی تۆمارکردنی ئاسەوارەکانی بابل لە لیستی شوێنەوارەکانی جێھانیدا.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار بەردەوامە لە هەوڵەکانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە لیژنەی تایبەت بەو دۆسێە و وەزارەتی رۆشنبیری و پارێزگاری بابل لەو بارەیەوە.
 
سەرۆک بەرھەم ساڵح لەگەڵ خاتوو ئەزولای باسی لە رۆڵی (یۆنسکۆ) كرد لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، بەتایبەتی شوێنەوارە مێژووییەکانی شارەکە، هاوکات رۆڵی (یۆنسکۆ)ی لە پشتیوانیکردنی داواکەی عێراق بۆ تۆمارکردنی ئاسەوار و ناوچە مێژووییەکانی لە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانی جیھاندا بەرزنرخاند.
  
ھەروەھا سەرۆک بەرھەم ساڵح، بانگهێشتی خاتوو ئەزولای کرد بۆ سەردانکردنی عێراق، لای خۆیه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتی یۆنسکۆ خۆشحاڵی خۆی بەو بانگهێشتنامەیەی سه‌رۆك كۆمار دەربڕی و بەڵێنی دا كه‌ داواكه‌ جێ بەجێ بكات، هه‌روه‌ها جەختی لە پشتیوانیکردنی رێکخراوی (یۆنسكۆ) لە عێراق کردەوە بۆ تۆمارکردنی لە لیستی شوێنەوارە مێژووییه‌كانی جیھاندا، هاوکات باسی رۆڵی رێکخراوەکەی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارانە كرد كه‌ دووچاری وێرانکردن بوون لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان