سه‌رۆك كۆمار: كرێكارانی عێراق پێشه‌نگی كاروانی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌بن

2019/05/01


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ رۆژی جیهانی جه‌ژنی كرێكاراندا پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی عێراق ده‌كات.

سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ ١|٥|٢٠١٩ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی كرێكارانه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ ستایشی رۆڵی كرێكارانی عێراق و خه‌بات و قوربانیدانیانی له‌ پێناوی ئازادی و رزگاریدا كرد.

ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌كه‌:

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی كرێكارانه‌وه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ كرێكارانی عێراق و رۆڵه‌كانی چینی زه‌حمه‌تكێشی جیهان ده‌كه‌ین، له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ شانازییه‌وه‌ ستایشی رۆڵی كرێكارانی عێراق و قوربانیدانیان له‌ پێناوی ئازادی و رزگاری له‌ سته‌م و زۆرداری ده‌كه‌ین و له‌ رێگه‌ی ده‌ست و بازووی ئێوه‌ی بونیادنه‌رانی هه‌ڵسانه‌وه‌ و پێشه‌نگی شارستانی چاومان له‌ دواڕۆژێكی باشتره‌ كه‌ تێیدا گه‌لی عێراق ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ندانه‌ به‌سه‌ر ببات ، دواڕۆژێك كه‌ پڕ بێت له‌ خێر و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی.

قوناغی داهاتوو پێویستی به‌ كۆشش و هه‌موو توانایه‌كه‌ بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ به‌هۆی تیرۆریستیه‌كانی داعشه‌وه‌ وێرانكران، ئه‌وانه‌شی كه‌ پێشه‌نگی ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركه‌ نیشتمانیه‌ ده‌بن هه‌ڵگرانی پاچی بونیادنانه‌وه‌ و دروستكه‌رانی ژیانن له‌ كرێكاره‌كانی عێراق ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی كاری به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن به‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ كاركردن تاكه‌ رێگه‌یه‌كه‌ بۆ به‌دیهێنان و گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رانسه‌ر له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

ئێمه‌ له‌م بۆنه‌یەدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ پێویستی بایه‌خدان به‌ چینی كرێكاران و باشكردنی ئاستی بژێویان و دۆزینه‌وه‌ هه‌لی كار بۆ به‌گه‌ڕخستنی ووزه‌ و تواناكان له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێداندا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ سه‌ندیكاكانی كرێكارانیش كارا بكرێن بۆ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی واقیعی چینی زه‌حمه‌تكێش وه‌ك هه‌موو وڵاته‌كانی تری جیهان ، به‌ ده‌ست و بازووی ئێوه‌ و ترپه‌ی دڵتان عێراق بونیاد ده‌نرێت و كارخانه‌كانمان دووباره‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ كار.

هه‌موو ساڵێك له‌ كرێكاره‌كانی عێراق پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێكتان خۆش و وڵاتیشمان له‌ خۆشی و ئاشتیدا بێت.

د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان