سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامه‌یه‌كی لە میری قەتەر پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی کۆڕبەندی دوحە

2019/05/02


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی قەتەر خالد بن حەمەد سەلێتی.

له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامه‌یه‌كی لە میری دەوڵەتی قەتەر شێخ ته‌میم بن حه‌مەد پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆنگرەی نۆزدەھەمین کۆڕبەندی دوحە.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سەرۆک بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و دەوڵەتی قەتەر و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو پەیوەندیانە و فراوانکردنی ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵاتی کرد، بەجۆرێک کە ببێته‌ مایەی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا، ھاوکات لە رێگای باڵیۆزی قەتەرەوە سڵاو رێزی خۆی ئاڕاستەی میری تەقەر کرد.
 
لە لای خۆیەوە باڵیۆزی قەتەر رێز و سڵاوی میری قەتەری گەیاندە سەرۆک کۆمار و ھیوای خۆشگوزه‌رانی بۆ گەلی عێراق خواست و ئامادەیی وڵاتەکەیشی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق به‌تایبه‌تی ناوچە رزگارکراوەکان و کارا کردنی پەیوەندی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان