سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی عێراق و جیھان دەکات بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز

2019/05/06


ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق و ھەموو موسڵمانانی جیھان دەکەم.

ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە بەرجەستەی مانا پیرۆزەکانی لێبوردن و پشودرێژی و خۆڕاگری و لێخۆشبوون و نواندنی بەزەیی دەکات و بۆنەیەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و دۆستایەتی و پەیبردن بە مانا راستەقینەکانی برایەتی و ھاوکاری و یەکڕیزی بۆ بەدیھێنانی ھیوا و ئاواتەکانی گەل لە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەدا بۆ ئەوەی بە وورەیەکی بەرز و گیانێکی نیشتمانپەروەرانەوە درێژە بە ڕێگای بونیادنانی نیشتمانەکەمان بدەین و دۆخی ئابووریی و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکیش بەرەو ئاستێکی باشتر ببەین.

بەم بۆنە پیرۆزەوە لە خوای گەورە داواکارم ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاین و جیاوازیه‌کانی ده‌سته‌به‌ر ببێت.

ھەموو ساڵێکتان ھەر خۆش و پیرۆز بێت

د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان