سه‌رۆک کۆمار چاویکه‌وت به ‌شاندی ژوورە بازرگانییه‌کانی عێراق

2019/05/06

جه‌ختی لە ڕۆڵی کەرتی تایبەت و بەشداری لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق كردەوە

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٦|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاویکەوت بە شاندێکی ژوورە بازرگانییه‌کانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولڕەزاق زھێری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، جه‌ختی له‌ گرنگی بەھێزکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت و بەشداری  لە پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی عێراق كردەوە لە رێگای رەخساندنی ھەلی کار و ژینگەیەکی لە بار بۆ وەبەرھێنان و پشتیوانیکردنی لە کارنامەی حکومەت که‌ ببێته‌ مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی باری ئابووری.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و توانا و پسپۆڕی مرۆیی و سامانێکی سروشتی زۆری ھەیە ، سه‌رچاوه‌یه‌کی  فراوانه‌ بۆ چالاکییه‌کانی کەرتی تایبەت، هاوكات باس له‌وه‌شکرا که‌ پێویسته‌ کەرتی تایبەت پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ دروست بکات.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی شاندی ژوورە بازرگانیه‌کانی عێراق  باسی لە چالاکییەکانی خۆیان لە پارێزگاکان و بەشداریکردنیان لە جموجوڵی بازرگانی لە وڵاتدا کرد، ھاوکات رۆڵی سەرۆک کۆماریشی لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی بازرگانی و کەرتی تایبەت بەرزنرخاند.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان