سەرۆک کۆماری عێراق و پادشا و میر و سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆزبای مانگی ره‌مه‌زانیان ئاڵوگۆڕ کرد

2019/05/06


ئه‌مرۆ  ٢٠١٩/٥/٦ د. بەرھەم ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ک پادشا و میر و سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆزبای مانگی رەمەزانیان له‌ یه‌کتر کرد.

سەرۆک کۆمار لە میانی ئه‌و پەیوەندییه‌ تەلەفۆنیانه‌دا، لەگەڵ پادشای شانشینی سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز و سەرۆکی میسری عەبدول فەتاح سیسی و سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن روحانی و میری دەوڵەتی کوەیت شێخ سەباح ئەحمەد سەباح و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە و جێنشینی ئەبو زەبی شێخ محەمەد بن زاید، گەرمترین پیرۆزبایی و ھیوای تەندروستی و شادی و کامەرانی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە خواست، ھاوکات ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ کە ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێتە مایەی سەقامگیری و ئاشتی لە ته‌واوی ناوچەکە.

لەلای خۆیانەوە پادشا و میر و سەرۆکی وڵاتان پیرۆزباییان لە سەرۆک بەرھەم ساڵح کرد و هیوایان خواست ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان