سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد له‌ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

2019/05/08

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئێوارەی دوێنی سێ شەممە ٧|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا له‌گه‌ڵ  مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووه‌.

سەرۆک بەرھەم ساڵح لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە کە په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ عێراق گرنگە، ھەروەھا پابەندبوونی عێراقیشی بە سیاسەتی راگرتنی ھاوسەنگی و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە له‌ ناویشیاندا ئێران لە گشت بوارەکاندا دووپاتکردەوە. 

سەرۆک بەرھەم ساڵح، تەئکیدی لە پەیوەندیەکی ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا کردەوە لە سەربنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەکان و کاری ھاوبەش، ھاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق رۆڵی سەرەکی خۆی دەگێڕیت لە ناوچەکەدا شوێنێکیش دەبێت بۆ بەیەکگەیشتنی ھەمووان لە ریگای لێکگەیشتن و دیالۆگ و نەھێشتنی بارگرژی و ناکۆکییەکان.

لەلای خۆیەوە مایک پۆمپیۆ، رۆڵی عێراقی لە ناوچەکەدا بەگرنگ وەسفکرد، ھاوکات ھەوڵەکانی عێراقی بۆ سەقامگیری ئاسایش و راکێشانی سەرمایەگوزارانی بیانی و پەیوەندییە دوو قوڵییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەرزنرخاند .

شایانی باسە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە وەکالەت و باڵیۆز دایڤید ساترفیڵد ئامادەی دیدارەکە بوون.

 


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان