سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە

2019/05/12


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاویکەوت بە سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە د. حەنان فەتلاوی و شاندی یاوەری.

لەمیانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌، باس له‌ دوا پێشھاته‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كان و چالاکی هێز و لایه‌نه‌کان كرا لە پێناوی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پشتیوانی کارنامەی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی خزمه‌تگوزا‌رییه‌‌ سه‌ره‌کییه‌کان و دابینكردنی پێداوستیه‌کانی ‌هاووڵاتیان.

ھەر لە دیدارەکەدا، ئاماژە بەوه‌ درا كه‌ عیراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا پێگه‌ی خۆی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، له‌و روه‌وه‌ وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌ باسیان له‌ رۆڵی سه‌ره‌کی سه‌رۆک کۆمار کرد که‌ توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی سه‌روه‌ری عیراق بکات و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کانی باشتر په‌ره‌ پێبدات.

هه‌ر له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌وه‌کرا که‌ عێراق بەجەمسەرێکی بنەڕەتی دادەنرێت لە ھاوکێشەکانی داھاتوودا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی بکه‌ن بە پەیڕەوکردنی بنەماكانی میانڕەوی و لێبورده‌یی.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ پێویستی چارەسەرکردنی گرفت و ھەڵوێستەکان كرایەوە لە نێوان ھێزە سیاسییەکان و یەکریزی نیشتمانی و بونیادنانی عێراقێکی خوشگوزەران و پێشکەوتوودا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان