سه‌رۆك كۆمار پێشوازیکرد له‌ باڵیۆزانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌ عێراق

2019/05/12


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزانی ھەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆک بەرھەم ساڵح ته‌ئکیدی له‌ سوربوونی عێراق کرده‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی و هاریکاری هاوسه‌نگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و  دۆستدا لە نێوانیاندا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران ، تا ببێته‌ فاکتەرێک بۆ ئارامی و سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری لە ناوچەکە و جیھاندا، ھەروەھا روونیشیکرده‌وه‌  کە گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی و ئەوروپا به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌رۆن.

سەرۆک بەرھەم ساڵح، جه‌ختی لە گرنگی ده‌سپێکردنی گفتوگۆیه‌کی جددی و بونیادنه‌ر کردەوە له‌پێناو چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و پێشخستنی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان و وه‌لانانی ناکۆکیه‌کان و دورکەتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری.

لەلای خۆیانەوە ھەر سێ باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا، خۆشحاڵی خۆیان بە پێشکەوتنی پەیوەندییەکانیان و ھەوڵه‌کانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ھاریکاری زیاتر لەگەڵ عێراق دوپاتكرده‌وه‌، ھاوکات ئاماژه‌یان به‌ سیاسەتی ھاوسەنگی دەرەوەی عێراق و ئەو رۆڵە گرنگه‌ی له‌ ئاستی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی دەیگێڕێت کرد، ھەروەھا خواستی وڵاته‌كانیان بۆ بەشداریکردن لە دووباره‌ ئاوەدانکردنەوەی عێراق له‌ رێگای كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان ده‌ربڕی. 

له‌ دیداره‌دا باڵیۆزانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ناوچه‌كه‌ ئاماژەیان بەوه‌ كرد كه‌ ھاوڕان له‌گه‌ڵ تێروانینه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی گرژیه‌کان.

ھەر لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چۆنیەتی بەردەوامی ھاریکاری نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا لە گشت بوارەکاندا باسیان لێوه‌ کرا سه‌ره‌ڕای تاوتوێکردنی دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ له‌ سایه‌ی گرژی نێوان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان