سەرۆک کۆمار پێشوازیكرد له‌ ھادی عامری

2019/05/15


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ھادی عامری.

لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوخۆ و ناوچەکە کرا سه‌ره‌ڕای  پێویستی پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییه‌كان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لایەنە نێودەوڵەتییه‌ کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و جیهانی و خۆ بەدورگرتن لە ھەر سیاسەتێکی جەمسەرگیری لە ناوچەکەدا.

ھەر لەدیدارەکەدا جه‌خت له‌ گرنگی بە ھێزکردنی ھاریکاری و پته‌وكردنی یەکریزی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرایەوە، ھاوکات ئاماژە کرا بە خێراکردنی پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان