سەرۆک کۆمار، بانگھێشتنامەیەکی فەرمی لە پادشای سعودیەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی ئیسلامی پێگەیشت

2019/05/15


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە نێردەی پادشای سعودیە حەسەن عومەری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح بانگھێشتنامەیەکی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشای سعودیەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی ئیسلامی لە شاری مەککە له‌ کۆتایی ئەم مانگەدا.

سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارەکەدا، ئاماژەی بە سیاسەتی کرانەوەی عێراق بە رووی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بەگشتی کرد، هاوكات پەیوەندی و ئاستی ھاریکاری نێوان عێراق و سعودیەی بەرزنرخاند، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات بکات.
 
سه‌رۆك كۆمار لە رێگای نێردەی پادشای سعودیەوه‌ رێز و سڵاوی خۆی ئاڕاستەی پادشا و گەلی سعودیە کرد و ھیوای به‌ردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.

لەلای خۆیەوە حەسن عومەری، رێز و سڵاوی شا سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆمار، ھاوکات ھیوای ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پشتیوانیکردنی عێراق و بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە.

 


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان