لە مه‌راسیمێكدا خانمی یه‌كه‌می عێراق لقی سلێمانی رێكخراوی فاوی كرده‌وه‌

2019/05/15


دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح خانمی یه‌كه‌می عێراق ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ١٥|٥|٢٠١٩ له‌ شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی و رینیه‌ فیردان نوێنه‌ری رێكخرای فاو و مارتا رۆیاس جێگری نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌  یەكگرتووه‌كان له‌ عێراق و شاڵاو جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، لقی سلێمانی رێكخراوه‌ی فاوی كرده‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمێكدا خانمی یه‌كه‌م وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند رێکخراوی فاو هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە لە ساڵی ١٩٤٥، رۆڵێکی پێشەنگ و کاریگەری هەبووە لە نەهێشتنی برسێتی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا.

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا دكتۆره‌ سه‌باخ ساڵح ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه‌ ئێمە لای خۆمانەوە زۆر بە گرنگی دەزانین پڕۆژەی دروستکردنی جین بانك  لە کوردستان بۆ پاراستن و برەودان بە سەرچاوە سروشتییە بۆماوەییەکان لە کوردستان، کە دەکرێت نەک تەنها هەرێمی کوردستان وعێراق بەڵکو کۆی مرۆڤایەتی سودی لێوەربگرێت.

له‌ وته‌كانیدا خانمی یه‌كه‌می عێراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ کردنەوەی لقی سلێمانی رێکخراوەکە شایەدی ئەوە دەدات کە ئەم رێکخراوە بە بەردەوام هەوڵی داوە بۆ پێشخستن و چاکكردنی بواری کشتوکاڵی و خۆراک لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. 

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا نوێنه‌ری رێكخراوی فاو له‌ عێراق خه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ خانمی یه‌كه‌می عێراق دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح كرد وه‌ك رێز لێ نانێك له‌ پای كاره‌كانی كه‌ پێشكه‌شی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌كات له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
Precedency

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان