سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق

2019/05/18


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ شەممە ٢٠١٩/٥/١٨ لە بەغدا پێشوازیکرد له‌ ئیرەج مەسجدی  باڵیۆزی ئێران لە عێراق.

لە میانی دیدارەکەدا  باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا،  ھاوکات جەخت لە پێویستی گفتوگۆیەکی بنیاد نەرانە کرایەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری  بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی گشت گەلانی ناوچەکەدا بێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان