سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا کرد

2019/05/20

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممه‌٢٠|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق فاتح یەڵدز.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، جه‌ختی لە بەھێزیکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پێویستی زیاتر کردنی ھاریکاری و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە ناوچەکە پێویستی بە گفتوگۆی جددییه‌ له‌ نێوان ھەموو لایه‌ك‌‌ بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی بنه‌ڕه‌تی و هێنانه‌ دی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا.
 
لای خۆیەوە باڵێۆزی تورکیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌ لە گشت بوارەکاندا‌، ھاوکات جەختیشی لە پێویستی چركردنه‌وه‌ی ھەوڵە ھاوبەشەکان كرده‌وه‌ لە پێناو نەھێشتنی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر له‌ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ھەردوو وڵات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان