سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد له‌ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

2019/05/20


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٥/٢٠ لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد له‌ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مارشال پیلینگسلی.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی دارایی وئابووری و پێویستی بەھێزکردنی ھاریکاری بواری بانکی نێوان ھەردوو لادا.

ھەر لەو دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان و گرنگی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری کرا لە پێناوی بەدیھێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ناوچەکەدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان