سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فنلەندا

2019/05/21

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٥/٢١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فنلەندا خاتوو پایڤی لاینە بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی لە عێراق. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح ھەوڵەکانی خاتوو پایڤی لە بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ھیلسنکی بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داھاتوویدا بۆ خواست.

ھەر لەمیانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە بەردەوامی ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەش و فراوانکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ،بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی  ھەردوو گەلی دۆستدا بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان