سه‌رۆك كۆمار، پشتیوانی جوتیارانی کوردستان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌کانیان

2019/05/22

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٢|٥|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ به‌ دوا داچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی داوکارییه‌کانیان کرا، هاوكات جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و به‌روبوومی خۆماڵی كرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیده‌ره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار روونی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ به‌ پێی یاسا وه‌رگرنه‌وه‌، له‌و بارەیه‌شه‌وه‌‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م دڵنیایدا  كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی تا‌ جوتیاران موسته‌حه‌قاتی خۆیان وه‌رگرنه‌وه‌‌، هه‌روه‌ها وتی حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه پاره‌ی جوتیاران سه‌رف بكرێته‌وه‌‌‌. 

لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رز نرخاند له‌ به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌ی جۆتیاران.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان