سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە وەزیری دەرەوەی ئێران

2019/05/26


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێواره‌ی شەممه ٢٥|٥|٢٠١٩ لە شاری بەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەریی.

له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆك بەرهەم سوربوونی عێراقی دووپاتكردەوە لە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئیران و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دراوسێدا، هاوكات تەئكیدیشی لە سەر ئەوەی کردەوە کە عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە سەكۆی بەیەكگەیشتنی نێوان دەوڵەتانی برا و دۆست و ببێتە هۆكارێك بۆ سەقامگیری ناوچەكە لە پێناو بنیادنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دەوڵەتان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ له‌ سه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندی هاوبەش.

 لەلای خۆیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ویستی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، هه‌روه‌ها هەڵوێستی ئێرانی دووپاتكردەوە لە سەر پشتیوانیكردنی عێراق لە ئاستە جیا جیاكاندا.

 هەر لەو دیدارەدا دواین گۆرانكاری سیاسی لە سەر ئاستی ناوچەی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ ریگری بكرێت لە سه‌رهه‌ڵدانی جەنگ و پێویستی پەنابردن بۆ هێوركردنەوە و پشت بەستن بە دیالۆگی بنیادنەرانە لە پێناو چەسپاندنی بنەمای ئاشتی لە ناوچەكە و گرنگی خستنەگەڕی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییه‌كان و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی قەیرانەكانی ئێستا و كاركردن بۆ دورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ زیانەکانی گەمارۆ.

وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیانده‌‌ سەرۆك بەرهەم بۆ ئەوەی سەردانی تاران بكات بۆ گفتۆكردن لە سەر دۆسییە هاوبەشەكان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان