سەرۆک کۆمار پاش بەشداریکردنی لە ھەردوو کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە شاری مەککەی پیرۆز گەڕایەوە بەغدا

2019/06/01

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/٦/١ پاش بەشداریکردنی لە ھەردوو کۆنگرەی لوتکەی نائاسایی چوار دەھەمینی عەرەبی و لوتکەی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی لە شاری مەککەی پیرۆز گەڕایەوە بەغدا.

لە کۆنگرەی لوتکەی نائاسایی عەرەبیدا سەرۆک بەرھەم ساڵح وتاری عێراقی خوێندەوە و جەختیکردەوە  کە ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیرییە لە سەربنەمای سیستەمی ئاسایشی ھاوبەش و پاراستنی سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان و رەتکردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی. 

ھاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە" بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە عێراق پێویستی بە ھاریکاری و لێکگەیشتنە لە دۆست و دراوسێکان ، ئەمەش وا دەخوازێت کە ھەمووان ھاریکار و پشتیوانمان بن، چونکە عێراق یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکەکانی ناوچەکە.

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا سەرۆک بەرھەم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ، ھەر پێکدادانێک لە ناوچەکەدا ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسیەوە، لەو چوارچیوەیەشدا عێراق بە پەرۆشە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، ھەروەھا بۆ پارستنی ئاسایشی دۆستەکانمان و ناوچەکە عێراق ھەموو ھەوڵەکانی دەخاتە گەڕ لە پێناو کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و تەئکیدیش لە دیالۆگی بنیادنەر و راستەوخۆ کردەوە  بۆ وەلانانی توندوتیژی و جەنگ.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان