سەرۆک به‌رهه‌م پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وه‌زیران کرد

2019/06/03

 
تاوتۆی دۆخی که‌رکوک و دیاله‌یان کرد

سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح،ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱۹/٦/۳ لەبەغدا،پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران د.عادل عەبدولمەھدی.

لەمیانی دیدارەکەدا باس لەبارودۆخی ناوچەکە وجیھان و  دواپێشهاته‌ سیاسییەکانی عێراق کرا، لەو باره‌یه‌وه‌ وسیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە جەمسەرگیری و بەردەوامی پابەندبوون بەسیاسەتێکی ئاشکرا که‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق بکات ته‌ئکید لێ کرایه‌وه‌، هاوکات سەبارەت بە لەبه‌ر چاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی وڵات و بڕیاری سیاسی سەربەخۆ و دورخستنەوەی وڵات لە کاریگەری ململانێ و قەیرانەکانی ناوچەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.

لەبەشکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی دەرئەنجامەکانی ھەردوو کۆنگرەی عەرەبی و ئیسلامی، کە لە شاری مەککەی پیرۆز بەم دواییانە ئەنجام درا.

ھەر لەدیدارەکەدا، تاوتوێی بارودۆخی ھەردوو شاری کەرکوک و دیالە و پێویستی خستنەگه‌ڕی تواناکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە کرا کە رووبه‌ڕووی ئەو دوو شارە بوونه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای پێویستی کارکردن بۆ بەگژدا چونەوەی تیرۆر وچەسپاندنی ئاسایش وئاشتەوایی کۆمەڵگە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان